کاسبکارێکی کورد لە شاری شنۆدا دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٢ - ١٢-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کاسبکارێکی کورد لە شاری شنۆدا دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری شنۆدا، کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی بانەمەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران، ماشینی کاسبکارێکی کوردیان بە ناوی "ڕێبوار تایی"، خەڵکی شاری شنۆ، لەسەر پردی "پووشئاوێ" ڕاگرت و دواتر ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران، ماشینی ئەم کاسبکارە کوردەیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ ڕاگرتووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەم کاسبکارە کوردە، لە کاتی دەسبەسەر کردنیدا، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ئازار و ئەشکەنجە کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەم کاسبکارە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە