چالاکێکی کرێکاری بە یەک ساڵ زیندانیی تەعلیقی سزا درا

١٣٩٨/٠٢/٢١ - ١١-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی کرێکاری بە یەک ساڵ زیندانیی تەعلیقی سزا درائاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، بە یەک ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ ماوەی سێ ساڵ سزا درا.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢١ی بانەمەڕ، سزای یەک ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ ماوەی سێ ساڵ، بە "ئێقباڵ شەعبانی"، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە ڕاگەیەندراوە.

ئەم چالاکە کرێکارییە، ١٥ی بانەمەڕ، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە بەرپرسایەتیی قازی "سەعیدی"، مەحاکمە کراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی٩٧ی هەتاوی، "ئێقباڵ شەعبانی"، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنەدا، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و پاش ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە