هاووڵاتییانی دانمارکی لە سەردانکردنی کوردستان، خووزستان و بەلووچستان، مەنح کران

١٣٩٨/٠٢/٢١ - ١١-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییانی دانمارکی لە سەردانکردنی کوردستان، خووزستان و بەلووچستان، مەنح کرانئاژانسی کوردپا: وەزارەتی دەرەوەی دانمارک داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کرد لە ڕۆیشتن بۆ کوردستان، خووزستان و بەلووچستان، خۆیان ببوێرن.

وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی دانمارک بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە کردووە، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئێراندا، لە چوون بۆ کوردستان، خووزستان و بلوچستان، خۆیان دوورپەرێزی بکەن.

لەم بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی دانمارکدا ئاماژە بە دۆخی هەستیار و ئەو هەڕەشانەی کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و هێزەکانی سەر بە حیزبی نەتەوەکانی ئێران، کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی دانمارک ڕایگەیاندووە: "زۆربەی کاتەکان لە کوردستان، بەلووچستان و خووزستان، شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری لە نێوان هێزە حکوومەتییەکانی ئێران و هێزەکانی ئۆپوزسیون ڕوو دەدات و بە شێوەی بەردەوام درێژەی هەیە.

لەو پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان لە بەیاننامەیەکدا، هوشداری داوە بەو هاووڵاتییانەی خۆی کە مەبەستیانە سەردانی ئێران بکەن، لە هێندێک ناوچە وەک بەلووچستان، خووزستان و کوردستان خۆیان بە دوور بگرن.

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان لەو بەیاننامەدا ڕاگەیاندووە کە لە پارێزگاکانی بەلووچستان و خووزستان شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە، بارودۆخی ئەو ناوچانەی نائەمن کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند