هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵ لە سەقزدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٢/٢١ - ١١-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٦٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵ لە سەقزدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی دیکەی کورد، خەڵکی یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سەقز، بە هۆی بێکاری، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٠ی بانەمەڕ، پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی "حەسەن مەحموودی"، دانیشتووی گەڕەکی ١١ی گوڵانی ئەو شارە، کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی بێکاری و بەرزبوونەوەی کرێ خانوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ناوبراو خێزاندار و کرێنشین بووە.

بە وتەی كۆمەڵناسان، چوونە سەرەوەی ڕێژەی خۆكوژی و پەرەسەندنی خەسارە كۆمەڵایەتییەكان، دیاردەیەكی چەند لایەنە و فرەهۆكارە و پێویستی بە توێژینەوە و تێڕوانینێكی ورد هەیە.

هەژاری، دابەشكردنی نادادپەروەرانەی سامان، بێكاری، گۆڕانی بایەخەكان و جیاوازیی چینایەتی، لە هۆكارەكانی خۆكوژی لە ئێراندا دێنە هەژمار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە