کاسبکارێکی دیکەی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٢/٢١ - ١١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کاسبکارێکی دیکەی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دائاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٠ی بانەمەڕ، کاسبکارێکی کورد، بە ناوی "ئەسعەد بۆرکە"، تەمەن ٢١ ساڵ، کوڕی سڵێمان، خەڵکی گوندی "سۆغانلوو"ی شاری پیرانشار، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

ئەم کاسبکارە کوردە لە شوێنێک بە ناوی "خێوەتگە"، لە بەرزاییەکانی شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە.

ئەم کاسبکارە پیرانشارییە، دەکەوێتە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و ئەو هێزانەش بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە.

تەرمی ناوبراو بۆ شوێنی لەدایکبوونی ڕاگوێزراوە و ئەسپاردەی خاک کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە