بازاڕییانی شارەکی زێوە لە بەرانبەر بینای بەخشداریی سیلوانادا کۆبوونەوە

١٣٩٨/٠٢/٢٠ - ١٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بازاڕییانی شارەکی زێوە لە بەرانبەر بینای بەخشداریی سیلوانادا کۆبوونەوەئاژانسی کوردپا: پاش تەشەنەسەندی شەڕ و پێکدادان لە نێوان بازاڕییانی شارەکی زێوە و یەکیەتیی تەعاونی، بازاڕییان لە هەمبەر ناڕەزایەتی لە ناڕوونیی کێشەکانیان، دووکانەکانیان داخست و لە پێش بینای بەخشداریی سیلوانا، کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی بانەمەڕ، بازاڕییانی شارەکی زێوە، لە هەمبەر هەوڵەکانی یەکیەتیی تەعاونی لە بەرانبەر بینای بەخشداری کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان بوون.

یەکێک لە دووکاندارانی شارەکی زێوە لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵنێریی کوردپا ڕایگەیاند: دووکانداران لە لە مێژە ئەو دووکانانەیان کڕیوە و پاش ئیدعای یەکیەتیی تەعاونی لەمەڕ خاوەنداریەتیی زەوییەکانی ئۆردووگای زێوە، چارەنووسی دووکانداران لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، ناڕوونە.

بە وتەی ناوبراو، بازاڕییان بۆ چاککردن و نۆژەنکردنەوەی دووکانەکانیان بڕی ١٢٠ میلیۆن تەمەن تێچوویان خەرج کردووە و یەکیەتیی تەعاونی داوای لەوان کردووە هەتا دووکانەکانی خۆیان ڕادەستی یەکیەتیی تەعاونی بکەن و دووبارە دەستیان بە نرخدانان لەسەر دووکانەکان کردووە.

بە وتەی ئەو دووکاندارەی شارەکی زێوە، نرخی دیاریکراوی تەعاونی لە نێوان ٢٠٠ هەتا ٣٠٠ میلیۆن تەمەن دەبێت و بازاڕییان بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای بەخشداریی سیلوانادا ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری پشتگوێخستنی داخوازییەکانمان لە بەرانبەر بینای فەرمانداریی شاری ورمێدا کۆ دەبینەوە.

ئەو دووکاندارە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: بڵاوبوونەوەی هێندێک هەواڵ لە کاناڵە خەبەرییەکان، سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ململانێی بازاڕییانی شارەکی زێوە و یەکیەتیی تەعاونی ڕەت دەکەمەوە و کێشەکانی نێوان بازاڕییان و یەکیەتیی تەعاونی هەروەها درێژەی هەیە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی بانەمەڕ، یەکیەتیی تەعاونی لەگەڵ دێهیاری شارەکی زێوە و هێزە ئینتزامییەکان، هێرشیان کردە سەر دووکاندارانی ئەو شارەکە و شەڕ و پێکدادانان لە نێوانیاندا ڕووی دا.

ناوەندە پەیوەندییەدارەکانی حکوومەت، ٤٠٠ دووکانداریان، لە شارەکی زێوەی ناوچەی مەرگەوەڕ، خستووەتە ژێر گوشارەوە، هەتا دووکانەکانیان ڕادەستی ئەوان بکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٤٣ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣٣ تاران

کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ