کوردستان/ هەورەتریشقە ٥ قوربانیی لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠٢/٢٠ - ١٠-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوردستان/ هەورەتریشقە ٥ قوربانیی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: لە چەند شاری کوردستانی ئێراندا بە هۆی ڕووداوی سروشتیی هەورە تریشقەوە، ٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢ کەسی دیکەش بەتوندی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٥ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، سڵماس، ورمێ و میاندووئاو، بە هۆی بەرکەوتنی هەورەتریشقەوە کوژرا و برینداربوون.

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی با و باران، لە شاری مەهاباد، هاووڵاتیی پێ لە تەمەنی مەهابادی بە ناوی "ع، الف" بە هۆی بەرکەوتنی هەورەتریشقەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی کۆکردنەوەی مەڕ و ماڵات لە نزیک گوندی "شارەزوور"، بەر هەروەتریشقە کەوتووە و گیانی لەدەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە، لاوێکی کورد خەڵکی گوندی "شێخ زەردی"ی ناوچەی مەرگەوەڕ لە بەخشی سیلوانای شاری ورمێدا، بە هۆی لێدانی هەورەتریشقەوە، گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو لاوە کوردە، بە ناوی "ڕزگار ئەحمەدی"، کوڕی عەلی خان، تەمەن ٢٢ ساڵ، ڕاگەیەندراوە.

ئەو لاوە کوردە، چوار ڕۆژ بەر لەو ڕووداوە، ژیانی هاوبەشی پێکهێنا بوو.
لەو پەیوەندییەدا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ، خەڵکی شاری سڵماس، بە هۆی بەرکەوتنی هەورەتریشقەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەو مێرمنداڵە، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەڵماس، گیانی لەدەست داوە.

هەروەها، هەورەتریقشە هاووڵاتییانی شاری میاندووئاوی لەو ڕووداوە سروشتییە بێبەری نەکردووە و دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە هەورەتریشقە لێیانی دابوو و بریندار بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە