سێ هاووڵاتیی تەنگیسەری بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سنە کران

١٣٩٨/٠٢/١٧ - ٠٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێ هاووڵاتیی تەنگیسەری بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سنە کرانئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، بانگهیشت کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی بانەمەڕ، شۆرای گوندی تەنگیسەر و دوو لاوی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە، لیپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گوندی تەنگیسەر، شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی "سەڵمان عەبدی"، شۆرای گوندی تەنگیسەر، "ئەیووب و ئارمان محەممەدی"، کوڕی ئەمیر، ڕاگەیاند.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش بانگهێشتکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، ئامبوڵانسی گوندی تەنگیسەریان، کە بە پارەی خەڵک کڕاوە، لەگەڵ خۆیان بردووە.

بانگهێشتکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، هێشتا ناڕوونە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٤٣ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣٣ تاران

کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ