حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی مەراغە جێبەجێ کرا

١٣٩٨/٠٢/١٦ - ٠٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی مەراغە جێبەجێ کرائاژانسی کوردپا: زیندانییەکی کورد خەڵکی شاری نەغەدە، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی شاری مەراغە، ئێعدام کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٤ی بانەمەڕ، زیندانییەکی کورد بە ناوی "شاهین سەمەدی"، تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری نەغەدە، لە زیندانی ناوەندیی شاری مەڕاغە لە سێدارە درا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ساڵی ٩٤ی هەتاویدا، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی "حامید ڕەزایی‌پوور"، لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە، حوکمی قیساسی بە سەردا سەپێندرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، سەرەڕای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراو بۆ لە سێدارەنەدانی، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی دەزگای قەزاییەوە، حوکمی لە سێدارەدانی بە سەردا سەپا.

لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵ هەتاکوو ئێستا، ٨ هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شارەکانی نەغەدە، هەرسین، مەریوان و کرماشان، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە سێدارە دراون و هەروەها ٦ هاووڵاتیی دیکە بە تۆمەتی "دزی کردن و کوشتن"ی بەئەنقەست بە ئێعدام مەحكووم کراون.

بەپێی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە ساڵی دا٩٧، ٦ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "ڕامین حوسێن‌پەناهی"، "زانیار مورادی"، "لوقمان مورادی"، "کەماڵ ئەحمەدنژاد"، "ناسر عزیزی" و "ئەحەد شەباب"، ئێعدام کراون و ٢ زیندانیی سیاسیی دیکە بە ناوەکانی "ئەرسەلان خودکام" و "مەحیەدین ئیبراهیمی"، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، کە حوکمی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە، هەڵوەشایەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە