دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٨/٠٢/١٥ - ٠٥-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرانئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی مەڕگەوەڕ، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری "ورمێ"وە، بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "بێهزاد شاسواری" کوڕی میکائیل و "سیامەند شاسواری" کوڕی مستەفا، خەڵکی دزەی ناوچەی مەڕگەوەڕ، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێوە، هەر کامیان بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، پاش سەپاندنی حوکمی دادگا بە سەریاندا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەیان لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێدا، ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، تاوانبار کراون.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، سەرەتای مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧، لە گومرۆکی حاجی عومەران، دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزراون.
مەئموورانی بەشی حەراسەتی گومرۆکی حاجی عومەران، لە کاتی پشکنینی موبایلی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، دەسبەسەریان کردوون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی لایەنگری و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبه کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردبوو.

سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە درێژکردنەوەی دەسبەسەرکردنیان بۆ ماوەی دوو مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی شاری نەغەدە ڕاگوێزرابوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٤٣ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣٣ تاران

کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ