ڕێوڕەسمی بەهارانەی ژاوەرۆ، هەڵوەشایەوە

١٣٩٨/٠٢/١٤ - ٠٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕێوڕەسمی بەهارانەی ژاوەرۆ، هەڵوەشایەوەئاژانسی کوردپا: ڕێوڕەسمی بەهارانەی ژاوەرۆ لە سنەدا، لە ژێر گوشاری ئیتلاعات و سپای پاسداران، هەڵوەشایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ١٣ی بانەمەڕ، ڕێوڕەسمی بەهارانەی ژاوەرۆ، کە بڕیار بوو لە "کوچکە سوور"ی گوندی "ئەوێهەنگ" بەڕێوە بچێت، لە لایەن ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە، هەڵوەشایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات و سپای پاسداران، هێرشیان کردووەتە سەر ئەم ڕێوڕەسمە و ڕێگایان لە بەڕێوەچوونی گرتووە.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی بە ناوەکانی "تارق ڕەحیمپوور"، "قانع ڕەزایی"، "موختار کەریم‌ئەفشار"، "غەفوور یاری" و "ئەدیب خودایار"، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هێزە ئیتلاعاتییەکان پێشتر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕێوڕەسمەدا هۆشداریی بە چالاکانی مەدەنی دابوو.

هەروەها لە درێژەدا وتی: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفونییەوە، هەڕەشەیان لە گۆرانیبێژەکان کردووە کە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری نەکەن.

هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی بەهارانەی ژاوەرۆی سنە، ناڕەزایەتیی دانیشتووانی ئەم ناوچەیەی لێ کەوتووەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە