تەرمی کۆڵبەرێکی سەقزی پاش سێ مانگ لە بەرزاییەکانی سنووری بانە دۆزرایەوە

١٣٩٨/٠٢/١١ - ٠١-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەرمی کۆڵبەرێکی سەقزی پاش سێ مانگ لە بەرزاییەکانی سنووری بانە دۆزرایەوەئاژانسی کوردپا: تەرمی کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، کە پاش سێ مانگ لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی شاری بانە، بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بانەمەڕ، تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەباس قادرزادە" خەڵکی گوندی "دەرئاوێ"ی بەخشی دێهستان زەڵفەقاری شاری سەقز، پاش سێ مانگ بێسەروشوێن بوون، لەگەڵ ئاوبوونی بەفرەکان لە شاخی "حوجرەی فەقییەکان" لە پشت گوندی" نەنۆڕ"ی شاری بانە، دۆزرایەوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاخەکانی دەورووبەری گوندی "بڕووێشکانی" سەر بە بەخشی "نەنۆڕ"ی شاری بانە، تووشی سەرما و کڕێووە، ببوو.

لەو ڕووداوەدا، دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "سامان ساڵحی" تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گەڕەکی "قەوەخ"ـی سەقز و "محەممەد کەریمی" خەڵكی گوندی "شوێ" سەر بە شاری بانه لە چیاکانی دەورووبەری گوندی "بروێشکانی" سەر بە بەخشی "نەنۆر" بە هۆی سەرما گیانیان لە دەست دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە