کۆڵبەرێکی دیکەی سەردەشتی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو

١٣٩٨/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی دیکەی سەردەشتی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار بووئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تەقە بەردەوامەکانی هێزە نیزامییەکان لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزاییەکان بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٦ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حامید ئەسلان"، تەمەن ٣٢ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی "بێران"ی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە کوردە، لە شوێنێک بە ناوی "زینوی کەوان" لە نزیک گوندی "بێتووش" تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

سەرچاوەی کوردپا هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە، ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە شوێنێک بە ناوی "پردە ڕووخاو" تەقەیان لە کۆڵبەرێکی سەردەشتی کردووە و لە ئاکامدا، ئەو کۆڵبەرە کوردە، گیانی لە دەستدا.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوی "تاهێر درانگ" تەمەن ٣٥ ساڵ خێزاندار و کوڕی عەبدوڵلا خەڵکی گوندی "سنجوێی" شاری سەردەشت ڕاگەیاندراو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٤٣ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣٣ تاران

کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ