ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٦ - ٢٦-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد، دانیشتووی شاری تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی لە پایتەختی ئێران، لە شاری تاران، ژنە چالاکێکی مەدەنی کوردیان بە ناوی "موژگان (مایا)کشاوەرز"، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

سەرچاوەیەکی ئاگادار هۆکاری دەسبەسەر کردنی کردنی بۆ یارمەتی گەیاندنی سێڵاو لێدراوانی شاری مەعمولانی پارێزگای لوڕستان گەڕاندەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری تاران هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی موژگان کشاوەرز و ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

سەرچاوەی کوردپا هەروەها دەڵیت: ئەو ژنە چالاکە کوردە، یەکێک لە نارازییانی "حیجابی زۆرەملی" بۆ ژنان لە یاسای ئێران، بوو.

ئەو سەرچاوەەیە هەروەها دەڵێت: موژگان کشاوەرز کچێکی تەمەن ٩ ساڵانی هەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا