سپای پاسداران لە گوندەکانی پاڵنگان و دێوەزناوی شاری کامیاران مانۆڕێکی نیزامیی بەڕێوەدەبات

١٣٩٨/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سپای پاسداران لە گوندەکانی پاڵنگان و دێوەزناوی شاری کامیاران مانۆڕێکی نیزامیی بەڕێوەدەباتئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران لە هەوارگەکانی "هانیە و گۆزیبان" شاخی شاهۆی کامیاران مانۆڕێكی نیزامیی بەڕێوەدەبات.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، سپای پاسداران جارێکی دیکە بۆ چاوترسێن کردنی دانیشتوانی گوندەکانی شاخی شاهۆ، مانۆڕێکی نیزامی بەڕێوەدەبات و دوای لە مەڕدارانی گوندەکانی پاڵنگان و دێوەزناو کردووە که خۆیان لە چوون بۆ شاخی شاهۆ دوور بگرن.

لەو بەیاننامەی سپای پاسداراندا هاتووە: ئەو مانۆڕە نیزامییە لە هاوارگەکانی هانیە و گۆزیبان و لەوەڕگەکانی (وه رگیر) هەتا (دره کله) بەرێوە دەچێت و داوای لە دانیشتوانی گوندەکانی دێوەزناو و پاڵنگان کردووە لە چوون بۆ شاخی شاهۆ و هەوارگەکانی شاهۆی کامیاران خۆیان بە دوور بگرن.

هەروەها لە بەیاننامەی سپای پاسداراندا، هاتووە: هاتوچۆ کردنی شاخەوانان، گەشتیاران... هەتا کاتی تەواوبوونی مانۆرەکە قەدەغەیە، لە ئەگەری ڕوودانی هەڕ ڕووداوێک، لە ئەستۆی هاووڵاتییانی ئەو گوندانە خۆیان دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خاکەلێوە، دوناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئامریکا، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، خستە ناو لیستی "ڕێکخراوە تێروریستییەکانەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە