حوکمی ساڵێک زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووسێکی ئیلامی لە دادگا پشتڕاست کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوکمی ساڵێک زیندانی بۆ  ڕۆژنامەنووسێکی ئیلامی لە دادگا پشتڕاست کرایەوەئاژانسی کوردپا: حوکمی ساڵێک زیندانی تەعزیری بۆ ڕۆژنامەنووسێکی کورد خەڵکی شاری ئیلام ، لە لقی پێنجی دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە، پشتڕاست کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "نەجەف مێهدی‌پوور" خاوەن ئیمتیاز و بەرێوەبەری دوو حەوتوونامەی هەڵپسێردراوی "باختر زمین"،کە به تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام و بێڕێزیکردن بە ڕێبەری حکوومەت" بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا بوو، ئەم حوکمە لە لایەن لقی ٥ی دادگای پێداچوونەوەی شاری ئیلام، پشتڕاست کرایەوە.

ئەم ڕۆژنامەنووسە ئیلامییە، ڕۆژی ٢٤ی خاکەلیوەی ئەمساڵ، له دادگای پێداچوونەوەی شاری ئیلام دوایین دادکۆکیی لە خۆی، کردبوو.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ساڵی ٩٧، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری ئیلام کرا و حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندرا.

دوو حەوتوونامەی "باختر زمین" بە هۆی بڵاوکردنەوەی گوتار و بابەتی ڕەخنەئامێز لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران، لە پەیوەندیی لەگەڵ بارودۆخی مافی مرۆڤ و سیاسەتەکانی دەرەوەی ئێران ڕاگیراوە.

نەجەف مێهدپوور، کارناسی باڵای زانستی سیاسی و بەربژێری دەیەمین خولی مەجلیس بووە، کە شیاویەتی ناوبراو بە هۆی "نەبوونی باوەڕ و پێبەند نەبوون بە ئیسلام و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" لە لایەن شۆرای نیگابانەوە ڕەت کرایەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

کوژرانی بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شاباد

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٥٤ تاران

دوو لاوی بۆکانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تاران

دووەمین بەرهەمی نووسەرێکی کرماشانی چاپ و بڵاو بووەوە

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە