تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی کۆڵبەرێکی سەردەشتی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی کۆڵبەرێکی سەردەشتی ئەستاندئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێرێک پێش ئێستا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە شوێنێک بە ناوی "پردە ڕووخاو" تەقەیان لە وکۆڵبەرێکی سەردەشتییە کردووە و لە ئاکامدا، ئەو کۆڵبەرە کوردە، گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوی "تاهێر درانگ" تەمەن ٣٥ ساڵ خێزاندار و کوڕی عەبدوڵلا خەڵکی گوندی "سنجوێی" شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەروو، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، هەتا ئێستا ڕەوانەی گوندی سێنجوێی نەکراوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو