بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاندئاژانسی کوردپا: بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٣١ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کورد بە ناوی "زاهید دەرخۆش" کوڕی رەسووڵ، بە هۆی بەربوونەوە، لە بیناییەکی نیوەکار لە شاری بۆکان،گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوە کار بووە و گیانی لە دەست داوە.

زاهید دەرخۆش، پاش بەربوونەوە و ڕەوانە کردنی بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی قورسی برینەکانەوە، گیانی لە دەست داوە.

گیان لە دەستدانی بێ‌دەنگی کرێکاران دەستەواژەیەکە، کە لە نێوان چالاکانی مەدەنیی لە پەیوەندیی لەگەڵ مردنی سەدان کرێکار لە ساڵدا، کە تووشی ڕووداوی کار دەبەن، بە کار دەبرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

کوژرانی بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شاباد

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٥٤ تاران

دوو لاوی بۆکانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تاران

دووەمین بەرهەمی نووسەرێکی کرماشانی چاپ و بڵاو بووەوە

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە