کۆڵبەرێکی دیکە کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ورمێ بریندارکرا

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی دیکە کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ورمێ بریندارکرائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری شاری ورمێ، بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پیش، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شەمسەدین حاجی‌زادە" کوڕی عوبید خەڵکی ناوچەی سۆماوبرادۆستی شاری ورمێ، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی جێگر لە پایگای سنووری "بەردۆک" تەقەی لێکراوە و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە لاقی و پشتی لەو تەقەکردنەدا، پێکراوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، شەوی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی ڕادوونانی کاسبکارانی کورد،کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "ئەفشین لوتفی" کوڕی خەلیل،لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لە جادەی بیجاڕ_زەنجان، گیانی لە دەست دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

کوژرانی بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شاباد

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٥٤ تاران

دوو لاوی بۆکانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تاران

دووەمین بەرهەمی نووسەرێکی کرماشانی چاپ و بڵاو بووەوە

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە