پاش یەک مانگ لە دەسبەسەر کرانی لاوێکی کورد، چارەنووسی ناڕوونە

١٣٩٨/٠١/٣١ - ٢٠-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پاش یەک مانگ لە دەسبەسەر کرانی لاوێکی کورد، چارەنووسی ناڕوونەئاژانسی کوردپا: چارەنووسی لاوێکی کورد خەڵکی شاری شنۆ، پاش مانگێک لە دەسبەسەر کرانی، ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی لاوێکی کورد بە ناوی "ئاسۆ گەرمێنی" خەڵکی شاری شنۆ، پاش مانگێک لە دەسبەسەر کرانی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە دواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کورەکەیان بێئاکام بووە و لە هۆکاری گیران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵیت: هێزە ئیتلاعاتییەکان، لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی روون، بەو بنەماڵەیە خۆ دەبوێرن.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی رەشەی ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

کوژرانی بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شاباد

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٥٤ تاران

دوو لاوی بۆکانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تاران

دووەمین بەرهەمی نووسەرێکی کرماشانی چاپ و بڵاو بووەوە

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە