سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کرانئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی بە تۆمەتی "کوشتن و دزیی چەکداری" لە شاری ورمێ، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامی دادگوستەریی گشتیی ئەو شارەوە، حوکمی لە سێدارەدانیان بە سەردا، سەپا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامی دادگوستەریی گشتیی شاری ورمێ، سێ هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارەی بە تاوانی "دزی کردن و کوشتن"ی خاوەن زێرینگەریەک لەو شارە، بە ئێعدام مەحکووم کرد.

میلاد غەفارزادە کوڕی کوڕی سادق خەڵکی گوندی "مەحلم" سەر بە شاری سەڵماس، محەممەد عەلی ئەختەری" کوڕی ئیسماعیل و میلاد جاجویی کوڕی ئیدریس، بە تاوانی "کوشتن و دزیی چەکداری" لە زێرینگەری "جەعفەر دەستی" خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن لقی دوو دادگای ئینقلابی ئیسلامی دادگوستەریی گشتیی شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کراون.

ئەو سێ هاووڵاتییە، ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ٩٧، هێرشیان کردووەتە سەر دوکانی جەعفەر دەستی و پاش دزینی ١٠ کیلۆ زێر، بە چەکی کلاشینکۆف تەقەیان لە ناوبراو کردووە، ئەو هاووڵاتییە لەو ڕووداوەدا، کوژراوە.

ئەو حوکمە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامی دادگوستەری شاری ورمێ، دراوە.

Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران