لە ماوەی کەمتر ٤٨ کاتژمێر چوار هاووڵاتی کورد ئێعدام کران

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١١:١٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە ماوەی کەمتر ٤٨ کاتژمێر چوار هاووڵاتی کورد ئێعدام کرانئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی کورد خەڵکی شاری کرماشان، لە زیندانی ناوەندی شاری زنجان لە سێدارە درا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری زنجان، حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری کرماشانیان، جێبەجێ کرد.

شوناسی ئەو زیندانییە ئێعدام کراوە "هیدایەت محرابی" تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی برزوو خەڵکی شاری کرماشان، ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە ساڵی ٩٣ دەسبەسەر و ساڵی ٩٦ حوکمی لە سێدارەدانی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، پشتڕاست کراوەتەوە.

لە پەیوەندییەدا، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری ئیلام، حوکمی لە سێدارەدانی سێ زیندانییان لە زیندانی ئەو شارە، جێبەجێ کرد.

ئەو سێ هاووڵاتییە، لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" حوکمی" قیساس"یان بە سەردا سەپا بوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو