دەرکەوتنی مینەکان بە هۆی باران بارینەوە، مەترسی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٣:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەرکەوتنی مینەکان بە هۆی باران بارینەوە، مەترسی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووەئاژانسی کوردپا: جێگۆرکێی مین و کەرەستەکانی شەڕ بە هۆی هەستانی سێڵاو لە کوردستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بارینی باران و هەستانی سێڵاو لە کوردستان، خێرایی زیاتری بە جێگۆرکێی مینە بە جێماوەکان و کەرەستە بە کارنەهێنراوەکانی شەڕ کردووە و ڕۆژانە هاووڵاتییان کورد شایەتی دەرکەوتنی مینە شارەوەکانن.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییان لە گوندەکانی "ئاسناوا، ئەنجیرانی مەریوان، دێهلۆڕان، گێڵانغەرب، مەلەکشا، ناوچەی زیارەتەڵانی بەخشی کۆلگی ساڵح‌ئاوای مێهران، ئیلام و گوندی گەنجەوان"، شایەتی دەرکەوتنی مین و کەرەستە بە کارنەهێناوەکانی شەڕن.

چالاکانی بواری خاوەنێکردنەوەی مین هۆشداریان سەبارەت بە جێگۆڕکێی مینەکان بە هۆی باران بارینی بە خوڕ لە کوردستان داوە و ڕایانگەیاندووە: "هاووڵاتییان مەترسی ئەو مینەی کە بە هۆی باران بارینەوە، دەرکەوتوون، لە بەرچاو بگرن و لە ئەگەری دۆزینەوەی ئەو مینەنانە، لە دەسکاری کردنیان خۆیان ببوێرن".

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، جووتیارێکی تەمەن ٥٣ ساڵ بە ناوی "محەممەد ئیمانورد" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی "ئاسناوا"ی شاری مەریوان، تووشی ڕوودای تەقینەوەی مین، بوو.

لە لایەکی دیکەوە، وێبلاکی "مین و زندگی" بە بڵاوکردنەوەی وێنەی یەکێک لە قوربانییانی مین بە ناوی "حامد پایش" نووسیوویەتی: حامید بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست داوە و تێچووی دەوا و دەرمان لە سەرەوەیە و ئەوان توانی دانی ئەو تێچووەیان نییە.

بەپێی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، ئێران دووهەمین وڵاتی ئاڵوودە بە مین لە ئاستی دنیا دایە. ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار لە ئێراندا ئاڵوودە بە مینه کە ١٦ میلیۆن مین مەزندە کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

کوژرانی بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شاباد

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٥٤ تاران

دوو لاوی بۆکانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تاران

دووەمین بەرهەمی نووسەرێکی کرماشانی چاپ و بڵاو بووەوە

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە