دەسبەسەر کردنی چەند ئەندامێکی سپای پاسداران بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن لە پیرانشار

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەر کردنی چەند ئەندامێکی سپای پاسداران بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن لە پیرانشارئاژانسی کوردپا: نزیکەی ٨ کەس لە ئەندامانی خۆجێیی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن، دەسبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابروودا، ٨ کەس لە ئەندامانی خۆجێیی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن لە هاووڵاتییان دەسبەسەر کراون.

شوناسی چەند کەسێک لە ئەندامانی خۆجێیی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، کە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون بووەتەوە، بریتین لە: "کاروان.قادری"، "علی ،دروێشی، "مستەفا"، ڕاگەیاندراوە.

شوناسی ئەو چەند کەسی دیکە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناڕوونە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو ٨ کەس لە سەر سکاڵای هاووڵاتییان، بە تاوانی بەرتیل وەرگرتن دەسبەسەر کراون.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، کاروان قادری، سێ مانگ پێش لە لایەن ژنەکەیەوە لەگەڵ کەسێکی دیکە، هەوڵی کوشتنی کردنی درابوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، پاش دەسبەسەر کردنی ماپەڕە محەممەدی خێزانی ئەو دەستوپەیوەندییە خۆجێیەی حکوومەتییە لە شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

هێزە خۆجێیەکانی سپای پاسداران، بێجگە لە ئازار ئەزیەت کردن خەڵک و ڕاپۆرت دان لە هاووڵاتییان، دەستیان بە بەرتیل وەرگرتن لە خەڵک کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

کوژرانی بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شاباد

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٥٤ تاران

دوو لاوی بۆکانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تاران

دووەمین بەرهەمی نووسەرێکی کرماشانی چاپ و بڵاو بووەوە

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە