جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتائاژانسی کوردپا: بە هۆی هاتنی سێڵاو و دەرکەوتنی مینە بە جێماوەکان، جووتیارێک خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان، بە هۆیی تەقینەوەی مینێک، لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، جووتیارێکی تەمەن ٥٣ ساڵ بە ناوی "محەممەد ئیمانورد" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی "ئاسناوا"ی شاری مەریوان، تووشی ڕوودای تەقینەوەی مین، بوو.

ئەو ڕووداوە کاتژمێر ١٢ ئەمڕۆ ڕوویداوە و ئەو جووتیارە کوردە، لاقێکی لەو ڕووداوە، لە دەست داوە.

محەممەد ئیمانورد، هەنووکە لە نەخۆشخانەی فەجری شاری مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

بە هۆی بارینی بارانەکان هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی مەریوان، مەلەکشاهی، دێلۆران، گێڵانغەرب، ئیلام و مێهران شایەتی ئەوە بوونە کە باران مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی لەگەڵ خۆی هێناوە.

بەپێی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، ئێران دووهەمین وڵاتی ئاڵوودە بە مین لە ئاستی دنیا دایە. ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار لە ئێراندا ئاڵوودە بە مینه کە ١٦ میلیۆن مین مەزندە کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا