وەشانگەی باشوور لە ئیلام یەکەمین کۆڕە شێعری مانگانەی بەڕێوە برد

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٣:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

وەشانگەی باشوور لە ئیلام یەکەمین کۆڕە شێعری مانگانەی بەڕێوە بردئاژانسی کوردپا: یەکەمین کۆڕە شێعری وەشانگەی باشوور لە ئیلام، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە هۆگران و نووسەران بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی خاکەلێوە، یەکەمین دانیشتنی مانگانەی شێعری، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە شاعێران و نووسەران و هۆگرانی شێعر و ئەدەب لە نووسینگەی ئەو وەشانگە لە ئیلامدا بەڕێوە چوو.

لەو دانیشتنەدا، جگە لە خوێندنەوەی شێعر، بابەتگەلێکی جیاواز لە پێوەندی لەگەڵ شێعری کوردی، ڕەخنەی ئەدەبی و شێعری جیهان، لە لایەن "خاوەن ڕاکانـ"ـی ئەو بوارەوە وتووێژی لەسەر کرا.

لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا، ئەنجومەنی ئەدەبیی باشوور، سەرەڕای دەسخۆشی لە بەشداربووانی ئەو دانیشتنە، ڕایگەیاندووە: هیوامان وایە بە هاوکاری و هاورێیەتی هۆگران و نووسەران، دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەن پڕ نێوەڕۆکتر بەڕێوە بچێت.

سەرماوەزی ساڵی ٩٧، وەشانگەی "باشوور" بۆ چالاکیی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی خوارین (کەلهوڕی، لەکی، فەیلی و...) لە ئیلامدا مۆڵەتی وەرگرتووە و ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، لە ئیلامدا دەستی بە کارەکانی کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند