شەڕی خەڵک لەگەڵ مەئموورانی ئینتزامی لە ناوچەی هەورامان

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شەڕی خەڵک لەگەڵ مەئموورانی ئینتزامی لە ناوچەی هەورامانئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکان، لەگەڵ هاووڵاتییان لە ناوچەی هەورامان، تووشی شەڕ و کێشە بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥خاکەلێوە، بۆسەی هێزە ئینتزامییەکان لە سەر ڕێگای کاسبکارانی کورد لە جاددەی هەجیج_نۆدشە لە ناوچەی هەورامان، لەگەڵ دژکردەوەی توندی هاووڵاتییانی کورد بەڕەوڕوو بووه.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد دەکەونە بۆسەی هێزە ئینتزامییەکان و هاووڵاتییان پێش بە دەسبەسەرداگرتنی شتومەکی کاسبکاران، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، دەگرن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: پاش ئەم هەوڵەی هاووڵاتییانی کورد، شەڕ و کێشە کە نێوان هاووڵاتییان و هێزە ئینتزامییەکان هاتە ئاراوە و مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکانی، دەستیان بە تەقەی هەوایی بۆ بڵاوەپێکردنی هاووڵاتییان کرد.

پاش ئەم ڕووداوە، مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان، بە ناچاری شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێهێشت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە