زیندانییەک بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

١٣٩٨/٠١/٢٦ - ١٥-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانییەک بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ماکۆ سەر بە پارێزگای ورمێ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی ماکۆ بە ناوی "ئەحەد حەسەن‌پوور" کە ساڵی ڕابردوو، بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، ڕۆژی پێنجشەممەی حەتووی ڕابردوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٥، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر و پاش سێ مانگ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە، هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکی ئازاد کرابوو.

ئەحەد حەسەن‌پوور، ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری شاری ماکۆ، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپەکانی دژبەری نیزام" و "سیخوری" بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

هەواڵدەریی "هێرانا" لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی دەسبەسەری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، تەقەی لێکراوە و هەر دوو لاقی بریندار و لە کار کەوتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو