لاوێکی مەریوانی بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٦ - ١٥-٠٤-٢٠١٩ - ١٠:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی مەریوانی بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان، دەستی دایە خۆکوژی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ٢٤ لە سەر ٢٥ خاکەلێوە، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی "ناسر نیکخا" کوڕی محەممەد ساڵح خەڵکی گوندی "بەرقەڵا" و دانیشتووی شاری مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە، لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێناوە.

ناسر نیکخا خێزاندار بووە و هۆکاری خۆکوژییەکەی ناڕوونە.

کۆمەڵناسان دەڵێن: "خۆکوژی دیاردەیەکی شاراوەیە و تەنانەت ناوەندیی ئاماری ئێرانیش لەو بارەوە ئامارێکی ڕاست ئاشکرا ناکات."

بە وتەی کۆمەڵناسان، یەکێک لە هۆکارەکانی ناڕوونبوونی ئاماری خۆکوژی ئەوەیە، کە لە زۆربەی کاتەکاندا دەیانەوێت خۆکوژی بە مەرگی سروشتی پیشان بدەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا