هەوڵەکانی شارەداری شنۆ بۆ چاڵکردنی زبل و خاشاک لە گوندی "گردکاشان" بێئاکام بوو

١٣٩٨/٠١/٢٥ - ١٤-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەوڵەکانی شارەداری شنۆ بۆ چاڵکردنی زبل و خاشاک لە گوندی \ئاژانسی کوردپا: دانیشتوانی گوندی "گردکاشان"ــی شاری شنۆ، پێشیان لە خاڵی کردنی پاشماوەی زبل و خاشاکەکانی شاری شنۆ، لەو گوندە، گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، دانیشتوانی گوندی "گردکاشان"ی شاری شنۆ، پێشیان بە چاڵکردنی زبل و خاشاکەکانی ئەو شارە، لە لایەن شارەدارییەوە، لە نزیک ئەو گوندە، گرت.

بە وتەی یەکێک لە دانیشتوانی گوندی "گردکاشان"، دانیشتوانی ئەو گوندە، لەو شوێنەی کە بۆ شوێنی چاڵکردنی زبڵ و خاشاکەکان لە لایەن شارەدارییەوە، دیاری کرا بوو، کۆبوونەوە و پێشیان بەو هەوڵەی شارەداری گرت.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، دانیشتوانی گردکاشان خوازیاری دیاری کردنی شوێنێکی دیکە، بۆ چاڵکردنی پاشماوەی زبڵ و خاشاکەکانی شاری شنۆ لە لایەن شارەدارییەوە، بوون.

ئەمە دووهەمێن جارە، کە دانیشتوانی ئەو گوندە، پێش بە چاڵکردنی زبڵ و خاشاکەکانی شاری شنۆ، لە نزیک ئەو گوندە، دەگرن.

خاڵی کردنی پاشماوەی زبڵەکان لە نزیک ئەو گوندە، جگه لەم شوێنه که دابین کراوه له سەرەوەی ئەم شوێنە و دەور و پشتی پاشماوەکان فرێ دراون و جگه له خەسارگەیاندن به ژینگه و سروشت و بۆنێکی زۆر، مەترسی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی لە وەرزی گەرما بۆ خەڵکی ئەو گوندە، هەروەها دێمەنێکی ناشیرینی درووست کردووه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی شنۆیی بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٠٦ تاران

ئیتلاعاتی سپا، هاووڵاتییەکی شنۆیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا