بانگهێشتی بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی "سلام پاوە" بۆ دادستانی پاوە

١٣٩٨/٠١/٢٤ - ١٣-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بانگهێشتی بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی \ئاژانسی کوردپا: بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی "سلام پاوە" بانگهێشتی دادستانی شاری پاوە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرهاد ساڵحی" بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی "سلام پاوە"، بانگهێشتی دادستانی شاری پاوە کرا.

بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی "سلام پاوە" لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە، ئاگادار کراوە بۆ وڵامدانەوەی چەند پرسیارێک، خۆی بە نووسینگەی دادستانی شاری پاوە، بناسێنێت.

لە هۆکاری بانگهێشت کردنی بەڕێوەبەری پایگای خەبەری_تەحلیلیی "سلام پاوە"، هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا، نییە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، ناوبراو ڕەخنە لە بەرپرسانی حکوومەتی بە هۆی پێرانەگەیشتن بە بارودۆخی ناوچە بێبەرییەکانی شاری پاوە و کوشتنی کۆڵبەرانی، گرتبوو.

ساڵی ڕابردوو، فەرهاد ساڵحی بە هۆی ڕووماڵکردنی هەواڵی کوشتنی کۆڵبەرێک بە ناوی "عەزیم ئەحمەدی" بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە کرا بوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی شنۆیی بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٠٦ تاران

ئیتلاعاتی سپا، هاووڵاتییەکی شنۆیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا