کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سنووری چاڵدێران بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٢٤ - ١٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سنووری چاڵدێران بریندار بووئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری چاڵدێران بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری چاڵدێران، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە تەقەیان لێکرا و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێک بە ناوی "مەجید جەلیل‌پوور" خەڵکی بەخشی "قوتوور"ی شاری خۆی بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، لە لای پشتیەوە، گوللەی بەرکەوتووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە.

پزیشکانی نەخۆشخانەی ورمێ، باری تەندرووستی ئەو کۆڵبەرە کوردەیان، نالەبار ڕاگەیاندووە.

لەو پەیوەندییەدا، حەوتووی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بێهرووز چەتۆزادە" خەڵکی گوندی "توورە"، سەر بە بەخشی "ئەلەند" ی شاری خۆی، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، گیانی لە دەست دا.

هێزە نیزامییەکان بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا