چالاکانی مەدەنی ورمێ و تەورێز بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران

١٣٩٨/٠١/٢٤ - ١٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکانی مەدەنی ورمێ و تەورێز بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرانئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی لە شارەکانی ورمێ و تەورێز، بەتەمای دانانی کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی یارمەتیی بە سێڵاولێدراوانی شاری ئەهواز بوون کە لە لایەن ستادی خەبەری وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، بانگهێشت کراون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی ورمێ و تەورێز، بە مەبەستی وەرێخستنی کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بە سێڵاولێدراوانی ئەهواز، لەگەڵ پێشگیری هێزە ئینتزامییەکان، بەرەڕوو بوونەتەوە و داوایان لێکراوە کە سەردانی پارێزگا و خاچی سوور بکەن.

سەرەڕای سەردانی چالاکانی مەدەنی ئەو دوو شارە بۆ ناوەندە ئاماژەپێکراوەکان، بەرپرسانی حکوومەتی بە بیانووی ئەوەیکە تەنیا خووزستان نییە تووشی ڕووداوی سێڵاو بووە، بەڵکوو شارەکانی دیکی ئێرانیش هەمان کێشەیان، هەیە، پێشیان لە وەرێخستنی ئەو کەمپەینە گرت.

بەرپرسانی حکوومەتی بە چالاکانی مەدەنی شارەکانی ورمێ و تەورێزیان وتووە ئەم کارەی ئێوە، نایاسایی و کێشەخوڵقێنە و بەرپرسانی وڵات خۆیان خەریکی گەیاندنی یارمەتی بە سێڵاولێدراوەکانن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ خاکەلێوە، ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی بۆکان، مەهاباد و شنۆ، بەڕێوەبەرانی کەمپەینی "زاگرۆس چەوەڕێمانە"ی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردبوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی شنۆیی بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٠٦ تاران

ئیتلاعاتی سپا، هاووڵاتییەکی شنۆیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا