هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی مەشهەد کرا

١٣٩٨/٠١/٢٣ - ١٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی مەشهەد کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری "قووچان" لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانە زیندانی ناوەندی شاری مەشهەد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی "مەنسوور فەرەجزادە" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی ڕەجەب خەڵکی شاری قووچان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیی بوونەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری مەشهەد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧،بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری قووچانەوە، بە ٥ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درابوو.

مەنسوور فەرەجزادە، ٤ی ڕەزبەری ساڵی ٩٦، پاش بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی ڕێفراندومی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کرا و ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی هەمان ساڵ، پاش نزیکەی ٢ مانگ دەسبەسەری بە دانانی بارمتە، هەتا کاتی دەرچوونی بڕیاری دادگا، بەشێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا