ئیتلاعات له مەهاباد و شنۆ دوو چالاکی مەدەنیی بانگهێشت کرد

١٣٩٨/٠١/٢٢ - ١١-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیتلاعات له مەهاباد و شنۆ دوو چالاکی مەدەنیی بانگهێشت کردئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی مەهاباد و شنۆ، دوو چالاکی مەدەنیی کوردی، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "عایشە عەبداڵی" خەڵکی شاری مەهاباد، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، هەڕەشیان لەم چالاکە مدەنییە کوردە کردوە کە کۆتایی بە کۆکردنەوەی یارمەتییە خەڵکییەکان، لە ژێر ناوی کەمپینی "زاگرۆس چەوەڕێمانە، بۆ خەڵکی سێڵاو لێدراو، بهێنن. ئەم چالاکە مەدەنییە پاش دوو کاتژمێر لێپرسینەوەی ئازاد کراوە.

عەباس هاشم‌پوور
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ، چالاکێکی مەدەنیی کوردی بە ناوی "عەباس هاشم‌پوور" بانگهێشت و هێزە ئیتلاعاتییەکان هوشداریان بە ناوبراو داوە، کە کۆتایی بە کۆکردنەوەی یارمەتییە خەڵکییەکان بۆ خەڵکی سێڵاولێدراو، بهێنن.

پاش لافاوی لوڕستان، ئەنجومەنە مەدەنییەکان لە کوردستان، کەمپینێک لە ژێرناوی "زاگرۆس چەوەڕێمانە"، بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی لە خەڵکی لێقەوماو وسێڵاو لێدراوی لوڕستان، وەرێخست و ئەم کەمپینەش لەگەڵ پێشوزای خەڵکی کوردستان بەرەڕوو بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا