دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت کران

١٣٩٨/٠١/٢١ - ١٠-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت کرانئاژانسی کوردپا: ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە ئەو شارەی بانگهێشت کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی " مورتەزا نووری"، ٢٧ساڵە، کوڕی محەممەدتاهیر و "محەممەد شەریفی"، ٤٣ ساڵە کوڕی محەممەدئەمین، خەڵکی گوندی "ساڵیان" سەر بە بەشی کەڵاتەرزانی سنە، بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆکاری بانگهێشتی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بەشداری چالاکانە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی گوندی "ساڵیان" بووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە دەکات، کە ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پاش چوار کاتژمێر لێپێچینەوە ئازاد کراون.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ١٧ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی " محەممەد ئەلیاسی" و " هیوا قوربانی ئەقدەم" خەڵکی گوندی "قەرەگۆل"، لە لایەن پایگای "قەرە مووسالی"ـەوە، بانگهێشت و دواتر دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت