حدکا لە خستنە ناوی سپای پاسداران، لە لیستی تێروریستی لە لایەن ئامریکاوە پێشوازی کرد

١٣٩٨/٠١/٢٠ - ٠٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حدکا لە خستنە ناوی سپای پاسداران، لە لیستی تێروریستی لە لایەن ئامریکاوە پێشوازی کردئاژانسی کوردپا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشوازی لە بڕیاری ئامریکا، سەبارەت بە خستنە ناوی سپای پاسداران لە ناو لیستی تێرۆریستیدا کرد.

توییتری فەرمی حدکا لە تویتێدا، پێشوازی لە خستنە ناوی سپای پاسدارانە لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە لە لایەن دەوڵەتی ئامریکاوە، کرد.

حیزبی دێموکرات لەو باریەوە رایگەیاندووە: حدکا و خەڵکی کوردستان لە بڕیاری وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ خستنە ناوی سپای پاسداران لە ناو لیستی "ڕێکخراوە تێروریستەکان" پێشوازی دەکەن.



حدکا لەو بارەیەوە دووپاتی کردووەتەوە: سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی هێزەی سەرەکیی حکوومەتی ئێرانە بۆ سەرکەوت و پەرەپێدانی توندوتیژی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خاکەلێوە، دوناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئامریکا، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، خستە ناو لیستی "ڕێکخراوە تێروریستییەکانەوە.

ئەمە یەکەم جار کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕێکخراوێکی نیزامیی دەوڵەتێک وەکوو گرووپێکی تێروریستی بناسێنێت و ئەم بڕیارەی دوناڵد ترامپ لە بەرەبەری یەکەم ساڵی چوونە دەرەوەی ئامریکا لە "بەرجام" بووە.

حدکا و سپای پاسداران لە سەرەتای هاتنە سەر کاری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە شەڕ و تێکەڵچوون دابووە و لە ماوەی ئەم ٤٠ ساڵەدا، ئەم شەڕ و تێکەڵچوونانە، بەردەوام بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا