دوو خولی فێرکاریی زمانی کوردی لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو و کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/١٧ - ٠٦-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو خولی فێرکاریی زمانی کوردی لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو و کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: دوو خولی فێربوونی زمانی ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی سۆرانی و لاتینی، لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری بۆکان و گوندی"کانێڕەشی"، کۆتایی بە دوو خولی فێڕکاری ئەلفوبێی ڕێنووسی سۆرانی و لاتینی هێنا .

ئەو دوو خولە فێرکارییە، بە بەشداری کۆمەڵێک لە فێرخوازانی گوندی کانێڕەشی و شاری بۆکان بەڕێوە چوو و پاش تاقیکاری ئەو دوو خولە فێرکارییە، ڕۆژی هەینی ١٦ خاکەلێوە و ڕۆژی پێنجشنبە ١٥ی خاکەلێوە، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێناوە و کارنامەی قەبووڵ بوون بە سەر فێرخوازاندا، دابەش کراوە.

ئەرکی فێرکاریی خولی ڕێنووسی سۆرانی لە ئەستۆی مامۆستایان و وانەبێژ "شلێر قادرزادە" و "هێرۆ پیادە" و هەروەها ڕێنووسی ئەلفوبێی لاتینی، وانەبێژی "ناسر ناسری"، بووە.

لەو خولە فێرکارییەی ڕێنووسی ئەلفوبێی سۆرانی و لاتینی، مێرمنداڵان و گەورەساڵان تێدا بەشدار بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە