هەوڵەکانی سپای پاسداران و ئیتلاعاتی بۆکان، نەیتوانی پێش بە هونەرمەندان بگرێت

١٣٩٨/٠١/١٥ - ٠٤-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەوڵەکانی سپای پاسداران و ئیتلاعاتی بۆکان، نەیتوانی پێش بە هونەرمەندان بگرێتئاژانسی کوردپا: ١٢ هونەرمەندی شێوەکار لە شاری بۆکان، لە قۆناغ و ستایلی جیاوازدا، پێشانگایەکی شێوەکارییان لەو شارە بەڕێوەبرد کە لەگەڵ هەوڵی حکوومەت بۆ بەڕێوەنەچوونی بەرەوڕوو بوویەوە بەڵام هەوڵەکانی سپا و ئیتلاعات لەو شارە، بۆ بەرێوەنەچوونی ئەو پێشانگایە، بێئاکام بوو.

ڕێکەوتی ٨ هەتا ١١ی خاکەلێوە، پێشانگایەکی شێوەکاری کە پێکهاتبوو لە: وێنە، شێوەکاری، تەڕاحی، پەیکەرسازی و... و هاوکات بوو لەگەڵ دەسپێکی یەکەم گالێری ئەهلی و سەربەخۆی بۆکان بەناوی "گالێری ئاڵ "، لە لایەن ١٢ هونەرمەندی شاری بۆکان، کرایەوە.

لەو پێشانگایەدا، کە ئەزموونی چەندین ساڵەی هەر کام لەو هونەرمەندانە بوو، بووە مایەی سەرنجی هۆگران و هونەردۆستانی ئەم شارە و هەروەها میوانانی نەورۆزی.

هونەرمەندانی بەشداربووی ئەم پێشانگایە بریتین بوون لە:
مامۆستا مستەفا شێرزاد، محەممەد ڕۆستەمزادە(نامۆ)، ڕێبین حەیدەری، پەشێو نادری، هێمن قارەمانی، سەعید حەسەن زادە، کاوە شێخی، ئەرسەلان ڕۆستەم زادە، سەلمان بەهرام نژاد، چیمەن عەزیزی، ناسر ئەحمەدزادە و بێهزاد مۆهاجر بوون.

پێشەکی پێشانگاکە بە موسیقایەکی زیندوو لە هونەرمەندانی لاوی بۆکانی دەستی پێکرد و دواتر بە وتەکانی مامۆستا مستەفا شێرزاد و هونەرمەندان پەشێو و ڕێبین پێشانگاکە، دەستیپكرد.

لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەو پێشانگایەدا، سپای پاسداران و ئیتلاعاتی شاری بۆکان، هەوڵی ئەوەیان دابوو کە ئەو پێشانگایە بەڕێوەنەچێت و ڕێگرییان کردبوو، بەڵام بەڕێوەبەرانی پێشانگاکە بێ گوێدان بە هەڕەشەکانی سپا درێژەیان بە کارەکانی خۆیان دا و هەوڵەکانی سپا و ئیتلاعاتیان بێئاکام هێشتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە