دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرانئاژانسی کوردپا: دوو لاوی کورد خەڵکی یەکێک کە گوندەکانی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ڕاگوێزران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خاکەلێوە، دوو لاوی کورد، بە ناوەکانی "ئەرسەلان نیکخا" تەمەن ٢٤ ساڵ کوری عارف و "ئارش نەوزەری" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی فایەق خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کران.

یەکێک لە دانیشتووانی ئەو گوندە سەرەڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەم دوو لاوە کوردە، پاش دەسبەسەر کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

وێنە: ئارەش نەوزەری و ئەرسەلان نیکخا
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە