ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران: درێژکردنەوەی ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی بە ناڕەوا زانی

١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران: درێژکردنەوەی ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی بە ناڕەوا زانیئاژانسی کوردپا: ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، درێژکردنەوەی مەئمووریەتی ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێرانی بە کارێکی "ناپەسەند، ناڕەوا و بەرهەمی دەغەڵبازیی سیاسی" ناوبردووە.

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، سەبارەت بە درێژکردنەوەی ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ماڵپەڕی "میزان" ڕاگەیاندووە: "کۆماری ئیسلامیی ئێران گەورەترین و پێشکەوتووترین دێموکراسی لە ڕۆژئاوای ئاسیا و جیهاندا هەیە".

ناوەندی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی لەو بەیاننامەیەدا، درێژکردنەوەی ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆیی لە وڵاتەی بە کارێکی "ناپەسەند، ناڕەوا و بەرهەمی دەغەڵبازیی سیاسی" ڕاگەیاندووە کە ڕێپۆرتێرانێک لە ڕۆڵی بەڕێوەبەریی بەرنامەکانی میدیایی و پڕۆپاگەندەیی واشنتۆن، لەندەن، پاریس و تلاویو، هەڵسووکەوت دەکەن و ئەمەش بەڵگەیەی ڕوونە لەسەر گەندەڵیی پرسەکە و پەسەندکردنی بڕیارنامەگەلێک دڵەڕاوکێی مافی مرۆڤیی نییە، بەڵکوو پیلانە سەبارەت بە سیاسەتکاری، هەڵاواردن، خۆبەگەورەزانین، خۆسەپاندن و زابوونی ناوەندی بڕیاردەرانی ئەو گەڵاڵەیە".

ناوەندی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی لە کۆتایی بەیاننامەیەکدا، ڕاگەیاندووە: "کۆماری ئیسلامیی ئێران، دیاریکردنی ڕێپۆرتێری تایبەت به مافی مرۆڤ بە ناپەسەند و ناڕەوا دەزانێ.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران