لە ساڵی ٩٧، ٦٢ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی

١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە ساڵی ٩٧، ٦٢ کەس بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانیئاژانسی کوردپا: ٦٢ هاووڵاتی لە کوردستان و ئێران بە هۆی تەقینەوەی مین لە ساڵی ٩٧ کوژران و بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە وێبلاگی "مین و زندگی"، ٦٢ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین لە ساڵی ٩٧ کوژرا و بریندار بوون.

بەپێی ئەو ئامارە، ٦ کەس لە قوربانییانی مین لە ساڵی ٩٧، تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە و تەواوی قوربانییان، لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام، خوزستان و سیستان و بلوچستان بوون.

لە نێو قوربانییانی تەقینەوەی مین لە ساڵی ڕابردوودا، لە کۆی ئەو ٦٢ کەسە، ٨ کەسییان ژن بوون و ٥٤ کەسی دیکەیان پیاو بوون.

لە کۆی ئەو ئامارە، ٥١ کەس هاووڵاتی مەدەنیی ، ٤ نیزامی و ٧ کەس هەڵگرەی مین، بوون کە لە ساڵی ٩٧ بوونەتەوە قوربانی تەقینەوەی مین.

لە کۆی ئەو ٦٢ کەسەی قوربانییانی تەقینەوەی مین، ١٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٤٨ کەسی دیکە تووشی برینداری دەس و لاق، چاو و هەروەها تووشی مەوج گرتووی بوون.

لە ڕووداوی تەقینەوەی کەرەستەی شەڕ لە ئێران و کوردستان لە ساڵی ٩٧، ٣٨ مینی زەویینی و هەروەها ٦ دانە کەرەستەی جەنگی نەتەقێندراە، تەقێندراوەتەوە.

دوای تێپەڕینی ٣٠ ساڵ بەسەر شەڕی ئێران و عێراق، مینە بەجێماوەکان بەردەوام قوربانییان لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، ئێران دووهەمین وڵاتی ئاڵوودە بە مین لە ئاستی دنیا دایە. ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار لە ئێراندا ئاڵوودە بە مینه کە ١٦ میلیۆن مین مەزندە کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا