ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاندئاژانسی کوردپا: چوار زۆرانوانی ئێرانی لە جادەی ماسولە، لە باکووری ئێران، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ، گیانیان لە دەست دا.

شەوی هەینی ٢ی خاکەلێوە، چوار زۆرانوانی ئێرانی بە ناوەکانی "سوهەیل پەرستە، سەید عەلی مەوسەووی، حەسەن عەلی نیا و جەواد قوربان زادە"، لە جادەی ماسولەی پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران، بە ڕووداوی هاتوچۆ، گیانیان لە دەست دا.

سوهەیل پەرستە، قارەمانی زۆرانی ساحیلی لاوانی جیهان بووە و هەروەەها، عەلی مووسەووی، کەسی یەکەمی هەڵبژێردراوی زۆرانی ئازادی گەورەساڵان بووە.

ساڵی ڕابردوو، ماڵپەڕی میگنا، لە زاری بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ئاماریی ئێران بڵاوی کردەوە، ئێران لە نێوان ١٩٠ وڵاتی جیهاندا لە ڕووداوی هاتوچۆدا پلەی دووهەمی بۆ خۆی تەرخان کردەوە و تەنیا وڵاتی سیێرالێئۆن ڕێگاو بانەکانی لە ئێران ناڵەبارترە.

بەڕای كارناسان ناستانداردبوونی جادەكان، ڕەچاونەكردنی یاساكانی هاتوچۆ لە هۆكارە سەرەكییەکانی ڕووداوی هاتوچۆ دێنە ئەژمار.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە