ماڵپەڕەکانی وەزارەتی ئیتلاعات خوازیاری لێپرسینەوە توندی بەشداربووانی ڕێورەسمی نەورۆزی "تەرەغە" ی بۆکان بوون

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٤:٠٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ماڵپەڕەکانی وەزارەتی ئیتلاعات خوازیاری لێپرسینەوە توندی بەشداربووانی ڕێورەسمی نەورۆزی \ئاژانسی کوردپا: ماڵپەڕەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆز "تەرەغە"ی شاری بۆکانی بە "تێکدەر و لایەنگەری لە دێموکرات و کۆمەڵە"زانیووە.

ماڵپەڕەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات، دژکردەوەی سەبارەت بە ڕێوڕەسمی بەشکۆی جێژنی نەورۆز لە شاخی"تەرەغە"ی بۆکان، نیشاندا و ڕایگەیاند: "لایەنگەرانی دێموکرات و کۆمەڵە لە ڕۆژی ڕووناک بوونی خۆیان ڕاگەیاند.

ئەو ماڵپەڕانە دووپاتیان کردووەتەوە: "ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاخی تەرەغە، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی حیزبەکانی دێموکرات و کۆمەڵە بەڕێوەچووە".

ئەو ماڵپەڕانە پێداگریان لە سەر لێپرسینەوە و هەڵسووکەوتی بەشداربووان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز بوون و ڕوو لە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان دەڵێن: "شیاوە، ناوەندە ئەمنییەتییەکان لەگەڵ تێکدەرانی شاخی تەرەغەی هەڵسووکەوت بکەن و ئیزنی خۆنیشان بە لایەنگەرانی گرووپە کوردییەکان لە ڕۆژی ڕووناک نەدەن و هەر چی زووتر بە نیسبەت پووچەڵکردنەوەی ئەم پیلانانە دەسبەکار بن و ئیزنی کەڵکوەرگرتن لە دوژمنان، لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەی نەتەوەیی لە ئیران نەدەن".

ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەممە ٩٧، هاووڵاتییانی شاری بۆکان بە ئامادەبوون لە شاخی "تەڕەغە" و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی بەشکۆی تەرەغە، بە پێشوازی جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێوە، چوون.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەو ڕێوڕەسمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خۆشحاڵی کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵ و نەورۆز لە کوردستاندا کەمپەینێکی لەژێر ناوی "نەورۆز، سەمای ئازادی" وەڕێخستووە کە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، لە دژکردەوە بەو کەمپەینە، خەریکی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدان دەستیان به دەسبەسەر کردنی چالاکانی کورد کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە