گوشار و هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بەردەوامە

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١١:٢١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گوشار و هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی بەردەوامەئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە نەورۆز و ساڵی نوێدا، گوشاریان خستەووەتە سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە تایبەتی لە نەورۆز و ساڵی نوێیدا، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەندامانی بنەماڵەی چالاکانی سیاسی لە شاری "گوگتەپە" سەر بە شاری مەهاباد، بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکردوونە کە لە ڕێوڕەسمی نەورۆز بەشداری نەکەن.

بە وتەی سەرچاوەیە ئاگادار، سەرەڕای بانگهێشت و هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان، دوو کەس لە دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی بە ناوەکانی "ب. ج. ئا" و "ج.ج.ئا" لە شاری گۆگتەپە، لەگەڵ هێزە ئیتلاعاتییەکان بە ناو خەڵکدا، گەڕاون و پێیان ڕاگەیاندووە کە نابێت هیچ جۆرە چالاکییەک لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دابکەن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو دوو دەستەوپەیوەندییەی حکوومەتییە، هەوڵی زۆریان داوە کە نەورۆز لە شاری گۆگتەپە، بەرێوەنەچێت، بەڵام هەوڵەکەیان بێئاکام بووە.

سەرچاوەی باوەڕ پێکراوی کوردپا دەڵێت: ب.ج.ئا. و ج.ج.ئا لە پێش چاوی خەڵکەوە هەڕەشەیان لە بنەماڵەی چالاکانی سیاسی کورد لەو شارە کردووە کە نابێت ئەوان ئاگری نەورۆز بکەنەوە، ئەگینا لەگەڵ کێشەی قەزایی بەرەڕوو دەبنەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران