چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرائاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بە هۆکارێکی نادیار، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەمە ٩٧، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، بە ناوی "وەلی نەسیری" تەمەن ٥٥ ساڵ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە، دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو چالاکە مەدەنییە لە دوکانەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک خۆیان دەبوێرن.

سەرچاوەیە باوەڕ پێکراوەی کوردپا لەو بارەیەوە دەڵێت: هەتا ئێستا هیزە ئیتلاعاتییەکان، هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو چالاکە مەدەنییەیان بە بنەماڵەی نەسری ڕانەگەیاندووە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران