کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ‌هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

١٣٩٨/٠١/٠١ - ٢١-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ‌هێزە نیزامییەکان بریندار کرائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری نەوسوود، بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٩٧، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەبار مەحموودی" تەمەن ٢٦ ساڵ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکان لە سنووری شاری نەوسوود بریندار کرا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، پاش ئەم ڕووداوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عارف ئەداک" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی "ژیوار" لە ناوچەی هەورامان بە هۆی جەڵتەی دڵ، گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەری و لە مەودای نێوان سنووری تەوێڵە و نەوسوود، تووشی جەڵتەی دڵ بووە، ناوبراو بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی لە ڕێگای کۆڵبەریەوە، ڕووی لە ناوچە سنوورییەکان کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا