ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "حەسەن نووران" لە شاری شنۆ، بە هۆی دەستێوەردانی سپای پاسداران توندوتیژی لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠١/٠١ - ٢١-٠٣-٢٠١٩ - ٠٩:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی \ئاژانسی کوردپا: بە هۆی دەستێوەردانی سپای پاسداران لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە گوندی "حەسەن نووران"ی شاری شنۆ، توندوتیژی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەممە، هێزەکانی سپای پاسداران، هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە گوندی "حەسەن نووران"ی شاری شنۆ و لەگەڵ بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە، تووشی شەڕ بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: دانیشتوانی گوندی "حەسەن نووران" لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە هێرش کرایە سەریان و هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بە تەقە کردن و دروست کردنی ترس و خۆف لە نێو هاووڵاتییانی ئەو گوندە کرد و پێشیان لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە، گرت.

ئەو سەڕچاوەیە هەروەها دەڵێت: هێزەکانی سپای پاسداران پاش پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز، لە گوندی "حەسەن نووران" جێگیر بوون و فەزای ئەمنییەتییان بە سەر ئەو گونددا، زاڵ کرد.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەم هەوڵەی سپای پاسداران شەپۆلێک ناڕەزایەتی لە نێو دانیشتوانی گوندی "حەسەن نووران" درووست کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران