دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و سەقز، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و سەقز، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنائاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتی کورد، خەڵکی شارەکانی مەهاباد و سەقز، دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەشەممە، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی "سەعادەت حەسەن نژاد" لە باغی شایگانی شاری مەهاباد، دەستی دایە خۆکوژی.

ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، دانیشتووی شاری مەراغە بووە و بۆ سەردان گەڕاوەتەوە شاری مەهاباد و لە هۆکاری خۆکوژی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی "ئومید حەسەن پوور" کوڕی کەماڵ بە هۆی "کێشەی ماڵی" دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە سەقزیە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، لە گەڕەکی "تەپی ماڵان" هەوڵی خۆکوژی داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە