نەورۆزانەی ڤەژین بەردەوامە

١٣٩٧/١٢/٢٩ - ٢٠-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نەورۆزانەی ڤەژین بەردەوامەئاژانسی کوردپا: ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین، لە شاری مەریوان، لە گوند و ناوچەکانی ئەو شارە بە شێوەی جۆراوجۆر لە بەڕێوەبردن و پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەریی ڤەژین، لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز و هاتنی سەری ساڵی نوێ، لە شار و گوندەکانی شاری مەریوان بەردەوامن.

لە دوایین چالاکیی ئەو ناوەندەدا، ئەندامانی ئەو ناوەندە فەرهەنگی ـ هونەرییە لە گوندی ولەژێر بۆ پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز چالاکییان بەڕێوە برد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، وێڕای بڵاوکردنەوەی کتێب، هەڵکردنی ئاگری نەورۆز، بە شایی و هەڵپەڕکێی کوردەواری بەرەو پیریی ئەو بۆنەوە چوون.

پێشتریش ئەو ناوەندە، لە ڕێوڕەسمی دیکەی تایبەت بە نەورۆز، کە لە گەڕەکی "بەهاران" و لقی گوندی "شارانی" بەڕێوە چووە، بە نووسینی دروشمی تایبەت وەک: "نەورۆزمان پێکەوبوونمانە، خوێندن بە زمانی دایکی یەکەم هەنگاوە بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی" و هەروەها بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی بەسەر منداڵاندا، پێشوازییان لە نەورۆز کرد.

ڕۆژی یەکشەممەش، ٢٦ی ڕەشەمە، یەکەمین چالاکیی ڤەژین، لەژێر ناوی "نەورۆزانەی ڤەژین"، بە دروشمی؛ "بە تیشکی ئاگر دەنووسین جەژنە پیرۆزە"، بەرەو پیریی نەورۆزەوە چوون.

لەم چالاکییەدا، کە به دروشمی "بە تیشکی ئاگر دەنووسین جەژنە پیرۆزە"، لە قوتابخانەی سەرەتاییی "ڕزوان"، لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو، لەم ڕێوڕەسمەدا کتێبی منداڵان بەسەر ٣٨٠ قوتابیی سەرەتایی دابەش کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا